هەواڵەکان
964 ئیشی خۆی کرد و نافورەکە پاک دەکەنەوە و کۆنسێرتێکیش بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە
ژووری هەواڵ
دوای بڵاوبوونەوەی ئیشێکی 964 لەسەر کوژانەوەی نافورەکەی بەردەرکی سەرای سلێمانی و پیسکردنی، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی کێشەکەی چارەسەر کرد و دەستیان کرد بە پاککردنەوەی.
کەی دێتەوە کەی دێتەوە تافی لاویم کەی دێتەوە، عەلی مەردانی هونەرەمەند دەمێک ساڵە بە ئاوزێکی خۆش و بەم تێکستە حەسرەت بۆ کاتی لاوی دەخوازێت، ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گەنجانە و گەنجانی کوردستانیش خولیا و ئاواتی خۆیان هەیە.
لە دەرەوەی شارەوانی شارەزوور ژمارەیەک جوتیار کە ساڵەهایە کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری لەسەر ئەو زەویانە دەکەن کە لە باپیرانەوە بۆیان ماوەتەوە گردبوونەتەوە و ناڕازین لە دابەشکردنی زەویەکانیان بەسەر فەرمانبەران، بەڵام لەناو شارەوانی سەرەڕای پێزانین بەوەی کە دابەشکردنی ئەم زەویانە زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵی دەگەیەنێت، هەروەکو بڕیاری بۆ دەرچووە رێژەی قەرەبووکردنەوەکە 2٪ و 3٪ بەڵام جوتیاران ئەوەش رەتدەکەنەوە و دەڵێن باشترین کارێک حکومەت بیکات دەست لێنەدانی زەویەکانیانە.
نەخۆشانی شێرپەنجە هیچکات درەنگ نییە بۆ هاوکاریکردنیان و هەموو کەسیش دەبێت بیرێکی لایان بێت، رۆژی 27 مانگ هونەرمەند کەمال محەمەد کۆنسێرتێکیان بۆ دەکات و پارەی بلیتەکانێش سەرجمیان بۆ ئەوانە وەک خۆی دەڵێت، ئامادەیە دەسڕیان بۆ رابخات و سواڵیان بۆ بکات.