ئەندامێکی تیمی مەلەوانی بۆ تەرمی دوو گەنجی زاخۆ دەگەڕێت کە لە رووباری خابور خنکا بوون. وێنە:964+
تەرمی مێرمنداڵی دووەم لە خابوور دۆزرایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا
لە پاش نزیکەی چوار کاتژمێر لە خنکانی، تەرمی مێرمنداڵی دووەمیش دۆزرایەوە کە لە رووباری خابووری زاخۆ خنکا.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە روویدا.
دوو مێرمنداڵەکە لەناو رووبارەکە مەلەیان کردبوو، تەمەنیان 12 و 15 ساڵ بووە.
بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، مێرمنداڵی یەکەم دوای یەک کاتژمێر و نیو، هەروەها مێرمنداڵی دووەم دوای سێ کاتژمێر و 50 خولەک لە نقومبوونی دۆزرایەوە.