هاوڵاتیەک لەبەر تیشکی خۆر و گەرمای بەتین دەستی وەک چەترێک بەکارهێناوە _ وێنە: INA
بەرزی پلەی گەرما هۆکارە
لە پارێزگایەکی عێراق دەوام یەک کاتژمێر کەمکرایەوە
ئەحمەد مستەفا
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاوین، پارێزگای واست بڕیاری دا كاتژمێرێك دەوامی سەرجەم فەرمانبەران كەم بكرێتەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەی پارێزگای واست کە ئاژانسەکە بڵاوی كردەوە، ئەنجومەنی پارێزگای واست دەنگی دا لەسەر كەمكردنەوەی دەوامی سەرجەم فەرمانبەران بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
كەمكردنەوەكە بۆ ماوەی كاتژمێرێك دەبێت و لە كۆتایی دەوامیشدا دەبێت، هەروەها ئاماژە بەوەشدرا كە ئەم كەمكردنەوەی دەوامە بۆ هەردوو مانگی تەمووز و ئاب بەردەوام دەبێت.
پلەی گەرما لە پارێزگای واست (کوت) بەرزە و دەگاتە نزیکەی 44 پلەی سەدی، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا بەهۆی تیشکی خۆرەوە، هەست بە گەرمییەکی زیاتر دەکرێت و گەرما لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە نزیکەی 45 پلەی سەدی.