لە سلێمانی

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و گەنجێک گیانی لەدەستدا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە گەڕەکی کانی سپیکەی سلێمانی ئەگر لە ماڵێک کەوتەوە و مێردمنداڵێک گیانی لەدەستدا.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.7.2026 لە گەڕەکی کانی سپیکە، ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ گیانی لەدەستداوە.

تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا تەرمەکەیان گەیاندووەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە، تا ئیستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری