دایکێک و سێ کوڕەکەى
بە خێزانى هانى هەڵبژاردەى عێراق دەدەن
964+
ژوورى هەواڵ
دایکێک و سێ کوڕەکەى لە شارى فێلادفیا بە درێسى هەڵبژاردەى عێراقەوە لەسەر شەقامن و چاوەڕێى یارییەکەى شێرەکانى رافیدەین و فەرەنسان کە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 12 بە کاتى کوردستان، ئەنجام بدرێت.
رێزان ساحێبقڕان کە دایکى سێ کوڕەکەیە، دڵخۆشە بە بوونى عێراق لە مۆندیال و پێشى وایە لەوە جوانتر یاریزانەکانن کە لە هەموو گروپ و پێکهاتە جیاوازەکانى عێراق، یاریزانى تێدایە.
ئەوان لە سێ وڵاتى جیاوازەوە چوونەتە ئەمریکا بۆ هاندانى عێراق، هەرچەندە پێیانوایە قورسە لە بەرامبەر فەرەنسا براوەبن، بەڵام هێشتا پێیانوایە ئەمەلێک هەبێت و براوەبن.