دزی گەنمیش پەیدابوو

شەش کەس بە تۆمەتی دزینی گەنم دەستگیرکران

+964
زەید كۆچەر- بەردەڕەش

پۆلیسی قەزای بەردەڕەش شەش کەسی بە تۆمەتی دزینی 10 تۆن گەنمی جوتیاران دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی بەردەڕەش كە نەیوست ناوی خۆی ئاشكرا بكات بە 964ـی وت، باندێکی شەش کەسین ئەوانەی کە دزییەکەیان کردووە.

بە قسەی ئەو سەرچاوەیە، باندەكە پێكەوە كاریان كردووە، گەنمیان لەناو شارەكە و لەسەر خەرمانی زەویەكان دزیوە.

تۆمەتبارەكان بە مادەی 441 دەستگیركراون و ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەی پۆلیسدان.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد