"دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت"

بودجەی نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان بیارە – تەوێڵە پەسەند کرا

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر دابینکردنی بودجە بۆ قۆناغی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان بیارە – تەوڵە دەربڕی.

پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و قۆناغی یەکەم رێگای نێوان بیارە – تەڵخەیە، کە زیاتر لە چوار کیلۆمەترە.

وەزارەتی دارایی بڕی 31 ملیۆن و 740 هەزار دیناری بۆ تەرخان کردووە.

حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ی راگەیاند، بەم زووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت و بودجەکەش لەسەر وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە تەرخان کراوە.