بە رووداوێکی هاتوچۆ دوو پیاو و ژنێک بریندار بوون

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ هەینی، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن لە بەردەم گوندی سیارە روویدا و سێکەس بریندار بوون.

هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە کاتژمێر 7:30ـی ئێوارەروویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای سانتافی لە بەردەم گوندی سیارە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەوە سەرجەم سەرنشینەکانی کە دوو پیاو و ژنێک بوون بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینییە و هاوڵاتییەکی زۆر رووی لە ناوچە گەشتیارییەکان کردووە بۆیە چەندین رووداوی هاتوچۆ هەر ئەمڕۆ تۆمارکراون.