عومره‌كارێكی كورد له شاری مه‌ككه كۆچی دوایی كرد – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان
خەڵکی هەولێر
عومره‌كارێكی كورد له شاری مه‌ككه كۆچی دوایی كرد
شۆڕش قادری
عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد، خەڵکی هەولێرە و ئەوەش سێیەم عومرەکارە کە لە وەرزی عومرەی ئەمساڵدا کۆچی دوایی کردووە.
کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 18.9.2026 له شاری مه‌ككه و دوای به‌جێگه‌یاندنی سوونه‌تی عومرە، عومره‌كارێك بەناوی سەید نەجمەدین مەغدید كه دانیشتووی شاری هه‌ولێره، کۆچی دوایی کردووە.
ئه‌و عومره‌كاره له‌دایکبووی ساڵی 1967 بووه و هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كه‌سوكاری به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی عومره چوونەتە سعودیە، ئه‌مرۆ کت‌وپڕ باری ته‌ندروستی تێکچووە و كۆچی دوایی کردووە.
کاروانی ستوونی راشیگەیاندووە، بڕیارە دوای ته‌واوكردنی رێككاره‌كان و ئه‌نجامدانی نوێژ، له گوڕستانی شه‌رائیح له شاری مه‌ككه بنێژرێت، ئەوەش ده‌بێته سێیه‌م هاوڵاتی كورد كه له ده‌ستپێكی وه‌رزی عومره‌ی ئه‌مساڵدا كۆچی دوایی بكات.