ئەی تی ئێمەکان گیرفانیان گەرم دەکەنەوە

چیدی هێزەکانی پێشمەرگە لە بانکەکان موچە وەرناگرن

شۆڕش قادری

چیدی هێزەکانی پێشمەرگە لە بانکەکان موچە وەرناگرن و لەڕێی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمەوە گیرفانیان گەرم دەبێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەزاری لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) بڵاویکردەوە، زیاتر لە 99%ـی هێزەکانی پێشمەرگە لە پڕۆسەی “هەژماری من” تۆمار کراون، لە ئێستادا بە شێوەیەکی راستەوخۆ و ئاسان و لەڕێی ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە  (ATM) دەستیان بە موچەکانیان دەگات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ لەمەودوا پڕۆسەی دابەشکردنی موچە لەڕێی بانکەکانەوە و بە شێوازی پێشوو کۆتایی پێدێت، کە ئەو هەنگاوەش کارئاسانیەکی زۆری بۆ بەدەستگەیشتنی موچەکانیان دروست کردبوو بەراورد بە شێوازە تەقلیدییەکانی پێشوو.