دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
"بەنزین هەرزان دەبێ"
دۆناڵد ترەمپ: بەمزووانە شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، بەمزووانە شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت و دواتر نرخی بەنزین دادەبەزێت.
ئەمشەو هەینی 18.9.2026 دۆناڵد ترەمپ لە کۆشی سپی قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و دووپاتیکردەوە، “نابێ ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و ئەوەش پێویستی بەوەیە کە گەلی ئەمریکا هەندێک ئەرک و بارگرانی لەئەستۆ بگرێت، بەمزووانە شەڕ لەگەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی دێت و دواتر نرخی بەنزینیش دادەبەزێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن قسە دەکەن و ئەوانیش دەیانەوێت بزانن کە ئایا دەتوانن بگەنە رێککەوتن، یان نە.
ترەمپ ئاشکراشیکرد، چوونی کەناڵەکانی سی ئێن ئێن (CNN) و ئێم ئێس ئێن بی سی (MSNBC) و پۆلیتیکۆ (Politico) بۆ ناو کۆشکی سپی قەدەغە کراوە و لەگەڵ ئەوانیش چەند دەزگایەکی دیکە قەدەغە دەکەن، چونکە هەواڵی ساختە بڵاودەکەنەوە.
ترەمپ وتی، “میدیا قەدەغەکراوەکان کۆمەڵێک هەواڵی ساختەیان کەڵەکە کردووە، ئێمەش لێیان بێزار بووین”.