سەروو 103 دۆلارە

دوای قسەکانی ترەمپ نرخی نەوت دابەزی

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند، شەڕی ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت، نرخی نەوت بەخێرایی دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک بەرەو 103 دۆلار دێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 103 دۆلار و 9 سنەت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بەڕێژەی 0.91٪ دابەزیوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 103 دۆلار و 3 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.58٪ دابەزیوە.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی وت، بەمزووانە شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت و دواتر نرخی بەنزین دادەبەزێت.