کونسوڵخانەی ئەمریکا دەرگای بادینان نۆژەن دەکاتەوە

964+

فەهمی نەبی

دەرگای بادینان کە دەکەوێتە قەزای ئامێدی لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکا 500 هەزار دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.

پەڕەی فەرمیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردوەتەوە، ئێرڤن هێکس کونسوڵی گشتی، بە جلی کوردیەوە سەردانی ئامێدی کردووە.

لەو سەردانە، کونسوڵی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەوان 500 هەزار دۆلاریان تەرخان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی دەرگای سەرەکی بادینان لەو قەزایە.

بە پێی سەرچاوە مێژوویەکان، دەرگای سەرەکیی بادینان، تەمەنی بۆ دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، دەکەوێتە بەشی باشوری رۆژئاوای قەزای ئامێدی.

لە ئامێدی شوێنەواری هەریەکە لە ئاینەکانی ئیسلام، جوو، کریستیان و زەردەشتیەکان هەن.

شارەزایانی مێژوو دەڵێن، بۆیە ناوی لێنراوە دەرگای بادینان چونکە، سنووری بادینان لەو دەرگایەوە دەستیپێکردووە، بەم دواییە پسپۆڕێکی شوێنەوار بەشێکی ونبووی دەرگاکەی دۆزیوەتەوە.