دوو کیلۆمەتر بووە رێگای مەرگ لەنێوان دێرەلوک و شیلادزێ
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
نێوانی ناحیەی دێرەلوک و قەزای شیلادزێ کە تەنیا 10 کیلۆمەترە، تەنیا دوو کیلۆمەتری نەکراوە بە دووساید، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوکیش دەڵێت پارە نییە تەواو بکرێت.
تەواوی رێگایەکە کە 10 کیلۆمەترە دووسایدە و پانی، تەنیا دوو کیلۆمەتری نەبێت کە پانی شەقامەکەش تەنیا هەشت مەترە ئەمە وایکردووە لەم مەسافەیەدا زۆرترین رووداوی هاتوچۆ رووبدات.
رێبەر سادق، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک بە 964ـی وت، چەندین ساڵە ئەو دوو کیلۆمەترە تەواو نەکراوە و چەندینجاریش داوامان کردووە، بەڵام لەبەر نەبوونی بودجە تەواو نەکراوە.
دەشڵێت: دەرخستەی بۆ کراوە تەنیا شەش ملیاری پێویستە.
ناحیەی دێرەلوک، سەر بە قەزای ئامێدییە و سەرووی 20 هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە.
پێداچوومەوە: فەرمان سادق