وڵاتانی دیکەش تێوە دەگلێن

50 فڕۆکەی جەنگی بە جارێک هێرشی کردە سەر تاران

توانا نەقی

پێناچێت ئەم شەڕە وا زوو کۆتایی بێت و لێدوانە یەکلەدوای یەکەکانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئاماژە بە چەند هەفتەیەکی دیکەی شەڕ دەکەن.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، شەڕەکە ماویەتی و ئیسرائلیش هێرشەکانی بۆ سەر تاران زۆر سەختتر کردووە و وڵاتانی دیکەش دێنە شەڕەکەوە.

ئەمە بەشێک لە بابەتەکانی گفتوگۆی ئەڵقەی ئەمجارەیە و دەتوانن بینەری تەواوی پرۆگرامەکە بن:

سەختترین هێرش بۆ سەر تاران و ترسی وڵاتانی دیکە لە شەڕەکە
– شەڕەکە بە ئاسانی کۆتایی نایە
– 50 فڕۆکە بەجارێ هێرشی کردە سەر تاران
– ئێستا لەسەر ئاستی پارێزگاکان گەورە بەرپرسەکان دەکوژێت
– ناکۆکی گەوەرە لە نێوان پزیشکیان و سوپای پاسداران هەیە
– پاکستان بۆ دەیەوێت شەڕەکە راوەستێت؟
– گرنگی بنکەی سەربازی تەنەف لە سوریا
– ئیسرائیل شەرع بەرەو شەڕی لوبنان دەبات
– سوپای حیزبوڵا هێز و ترسەکەی جارانیان نەماوە
– هێزی رەزوان هێزە تایبەتەکەی حیزبوڵای لوبنان
– ژەنەراڵ دان کین ئەندازیاری شەڕەکەی ئێران
– یەکەی 31ـی مارێنز هاتووەتە ناوچەکە
– شەڕە دیارە زەمینییەکانی ئەمریکا لە مێژوودا
– ئەمریکا لە شەڕی نۆرماندی 45 هەزار کوژراوی هەبوو
– لە ڤێتنام سوپای ئەمریکا تیاچوو …
– ئەفغانییەکان شەڕێکی سەیریان بەرامبەر ئەمریکا کرد
– گرتنی عێراق لە 2003 لەگەڵ ئێران جیاوازە
– ئەمریکا چۆن دەتوانێت شەڕی زەمینی بکات