عێراق.. ئاماری ساڵانەی بەروبوومی سەوزە و میوەی راگەیاند

964+

فەرمان سادق

دەزگای ئاماری عێراقی ئاماری بەرهەمی ساڵانەی سەوزە و میوەی راگەیاند.

بەگوێرەی ئامارەکە بێت کە بەشێکە لە ئاماری گشت سێکتەرەکان کە دەزگای ئامرای عێراقی لە راپۆرتێکیدا بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بە 11 بەرهەمی سەوزە و میوەی پارساڵ، 2022، کردووە.

هەریە لە پاقڵەی سەوز و شووتی و خەیار بەرهەمیان زیادی کردووە، بەڵام هەندێک سەوزە و میوەی تر زیادی کردووە.

  • بەرهەمی پاقڵەی سەوز 41 هەزار تۆن بووە و بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 33 هەزار و 400 تۆن بوو، بە رێژەی 21.6% زیادی کردووە.
  • بەرهەمی شووتی 440 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 378 هەزار و 400 تۆن بوو، بە رێژەی 16.4% زیادی کردووە.
  • بەرهەمی خەیار 196 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 378 هەزار و 185.5 تۆن بوو، بە رێژەی 5.6% زیادی کردووە.
  • بەرهەمی جێت 532 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 491.6 هەزار تۆن بوو، بە رێژەی 8.2% زیادی کردووە.
  • بەرهەمی جێت 39 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 35.6 هەزار تۆن بوو، بە رێژەی 9% زیادی کردووە.

هاوکات چەند بەرهەمێکی دیکە کە دەزگای ئامار بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بە کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کراوە، لەوانە گندۆرە و بامیە و باینجان.

  • بەرهەمی گندۆرە 181 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 205 هەزار تۆن بوو، بە رێژەی 12% زیادی کردووە.
  • بەرهەمی بامیە 89 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 93 هەزار تۆن بوو، بە رێژەی 5% زیادی کردووە.
  • بەرهەمی باینجان 183 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 216 هەزار تۆن بوو، بە رێژەی 15% زیادی کردووە.
  • بەرهەمی تەماتە 630 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 744 هەزار تۆن بوو، بە رێژەی 15.3% زیادی کردووە.
  • بەرهەمی تەڕە پیاز 47 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 60.4 هەزار تۆن بوو، بە رێژەی 22.2% زیادی کردووە.
  • بەرهەمی کاهوو 36 هەزار تۆن بووە بەراورد بە ساڵی پێش خۆی کە 38 هەزار تۆن بوو، بە رێژەی 4% زیادی کردووە.