"بەشی منداڵەکانیشم داوە "
زەڕەنگەرە بەناوبانگەکەی سلێمانی بە سەروەتەکەی قوتابخانەیەک دروستدەکات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
حاجی فەرەیدون عەبدوڵا، یەکێک لە دیارترین زەڕەنگەرەکانی سلێمانی بڕیاریدا بەشێک لە سەروەتەکەی بۆ قوتابیان و پرۆسەی خوێندن بێت و بینای قوتابخانەیەک لە گەڕەکی قڕگەی شارەکە دروستبکات.
ئەو دەڵێت، یادەوەرییەکی تاڵیان لەگەڵ ئەو شوێنە هەیە کە پێی دەڵێن قڕگە، چونکە کاتی خۆی برایەکی لەپێناو پاراستنی کوردستان لەو شوێنە شەهید بووە و هەر ئەوەش وایکردووە دروستکردنی قوتابخانەکە لەو گەڕەکە بێت.
حاجی فەرەیدون، بە 964 ی وت، تا لە ژیاندایە بە پێویستی زانیوە سەروەتەکەی دابەش بکات و دەڵێت “کردم بە حەوت بەش و شەش بەشی بۆ منداڵەکانم و بەشەکەی خۆشم بۆ دروستکردنی ئەم قوتابخەنەیە تەڕخان دەکەم”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن