"9 پێشمەرگە برینداربوون"

بارەگایەکی پارتی ئازادی کوردستان لە چەمشار کرانە ئامانج

شۆڕش قادری

بارەگایەکی پارتی ئازادی کوردستان لە چەمشار کرایە ئامانج و بەهۆیەوە نۆ پێشمەرگە برینداربوون.

کەمێک پێش ئێستا پارتی ئازادی کوردستان (پاک) کە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، رایگەیاند، “ئەمشەو بە دوو درۆن و موشەکێکی ئێران، بارەگای چەمشاری سپای میللیی کوردستان، لە باکووری رۆژئاوای هەولێر، نزیک کەمپی دارەشەکران کراوەتە ئامانج”.

ئاماژە بەوەشکراوە لە هێرشەکەدا نۆ پێشمەرگە برینداربوون کە باری تەندروستی چوار کەسیان ناجێگیرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگ و نیوێک زیاترە ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا راگەیەنراوە بەڵام هێشتا هێرشی درۆنی و موشەکی بۆ سەر کەمپی ئاوارەکان و حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خاکی هەرێم هەر بەردەوامە.