وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پشتڕاستی ناكاته‌وه
سەرچاوەیەک بۆ 964: یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌ولێر تۆمار كرا
964+
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌ولێر تۆمار كرا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پشتڕاستی ناكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به تۆڕی 964ی وت، ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه، كه‌سێكی قه‌سابه و ته‌مه‌نی 18 ساڵه و له رۆژی هه‌ینیی رابردووه‌وه نه‌خۆش كه‌وتووه.
وتیشی، پشكنینی نه‌خۆشه‌كه پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌نده.
سه‌رچاوه‌كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، داواشی كرد هاوڵاتیان و قه‌ساب و گۆشتفرۆشه‌كانیش به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كڕین و به‌كارهێنانی گۆشت بكه‌ن و خۆیان بپارێزن و له ژێر چاودێریی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان گۆشت به‌كاربهێنن.
تۆڕی 964 په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی هه‌ولێریش كرد، به‌ڵام هیچیان پشتڕاستی بوونی حاڵه‌تی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوونیان نه‌كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هیچ لایه‌نێكیشیان ئاماده‌نه‌بوون لێدوانی فه‌رمی له‌م باره‌یه‌وه بده‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم به 964ی وت،
تای خوێنه‌به‌ربوون نەخۆشییەکی ترسناکە و رێژەی پەککەوتن و مردنی زۆرە، ئەمەش وایکردووە ئەوەی تووشی ئەو پەتایە بووبێت لە نەخۆشخانەکان دەکەونە ژێر چاودێریی چڕ.
زیاتر وتیشی، “خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ئاژەڵییە و بە چەند رێگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هەموو ساڵێک دەبێت لە سەرەتای هاوین رووپێوێکی گەورەی پڕژاندن بۆ کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵ بكرێت، بۆ ئەمە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر هێڵین و لیژنەی هاوبەشمان لە ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان هەیە”.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، شوێنێک مسۆگەر نەبوو کە گۆشتێکی تەندروست و مۆڵەتپێدراوی هەیە با نەیکڕن، نەوەک گۆشتێکی گوماناوی بکڕن و بیخۆن.
هاوكات هه‌ر وەزیری تەندروستیی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30.5.2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئاشکرای دەکەین، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکەمین تووشبوو بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا”.
تۆڕی 964 دەزانێت هاوڵاتییەکە ژن بووە، دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە لە 17.5.2023 گیانی لەدەستداوە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێبەربوون بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دۆلاریان تەرخان کردووە.
تای خوێبەربوون، جۆرێک نەخۆشیی ڤایرۆسییە، بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە رێگەی مێشولەوە کە هەڵگری ئەو جۆرە نەخۆشییەیە، بە چەند رێگەیەک بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
سەرەتای نەخۆشییەکە بە ئازاری جومگەکان دەستپێدەکات، دواتر کێشەی کەمبوونەوەی خوێنی بۆ دروست دەبێت بە هۆی خوێنبەربوونی ناوەوە و بێهێزی و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه.