جومعانیش پشوو و ئیسراحەتیان نییە

ژینگەپارێزە ماندوونەناسەکانی پایتەخت ئیسکانیان پوخت و خاوێن کردەوە

شۆڕش قادری

ئەم هەفتەیەش ژینگەپارێزە ماندوونەناسەکانی هەولێری پایتەخت پشوویان نەدا و دەستیانکرد بە خاوێنکردنەوەی شەقامی ئیسکان.

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەوڵیر چەند وێنەیەکی تیمەکانیانی لەکاتی ئیشکردن بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “بەسەرپەرشتی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان، ئەمڕۆ هەینی 21.8.2026 سەرەڕای پشوی ژینگەپارێزانمان، هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی شەقامی ئیسکان ئەنجامدرا، کە شەوی رابردوو بە هۆی سەردانکردنی هاوڵاتیان و گەشتیارێکی زۆرەوە شەقامەکە پیس ببوو.

ئیسکان؛ شەقامەکە جەنجاڵە و قەرەباڵغەکەی هەولێر شەو و رۆژی بۆنییە و دایمە کراوەیە، هەموو رۆژێکیش بەدەیان تۆن زبڵ و پاشماوەی کاسبکار و دوکاندارانی لێ کۆ دەکرێتەوە.