سوپای پاسداران دەڵێت، دەستیان بەسەر ژێردەریاییەکی ئەمریکادا گرتووە
سوپای پاسداران:
“دەستمان بەسەر ژێردەریاییەکی ئەمریکادا گرت”
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر ژێردەریاییەکی پێشکەوتووی ئەمریکادا گرتووە.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شوێنی چوونەناوەوەی گەرووی هورمز دەستیان بەسەر ژێردەریاییەکی بێ سەرنشین و زیرەکی ئەمریکادا گرتووە، کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین ژێردەریاییەکان و ساڵی 2025 رادەستی سوپای ئەمریکا کراوە.
سوپای پاسداران دەڵێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڤیدیۆی ژێردەریاییەکە بڵاودەکەنەوە.
زیاتر لە هەفتەیەکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز سەریهەڵداوەتەوە و ناوبەناو هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکان و بەرژەوەندییەکانی یەکتر.