باڵوێزی نەمسا ئامادە دەبێت

ئەکادیمیای فیشەر بۆ شەترەنج خولێک دەکاتەوە

964 +
یادگار محەمەد – سلێمانی

ئەکادیمیای فیشەر بۆ یاریی شەترەنج، ئێوارە خولێک بۆ یاریزانانی ئەو یارییە بەڕێوە دەبات.

رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 1.5.2023 کاتژمێر 6ـی ئێوارە و لە کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی، ئەکادیمیای فیشەر بۆ یاریی شەترەنج پێشوازی لە ئەندریا نازی باڵوێزی نەمسا دەکات، کە خۆی یەکێک بووە لە یاریزانە لێهاتووەکانی یاریی شەترەنج.

زۆزگ سەڵاح، بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە بە 964ـی راگەیاند، لە پێشووتردا ئەکادیمیاکەیان چەند چالاکییەکی گرنگی ئەنجامداوە، لەوانەش هاتنی چەندین کەسایەتی بەناوبانگ بۆ ئەکادیمیەکەیان، لەم ساڵیشدا یەکێک لە چالاکییەکانیان، پێشوازیکردنە لە باڵوێزی وڵاتی نەمسا لە عێراق، کە پێشتر خۆی یەکێک بووە لە یاریزانە لێهاتووەکانی سەر ئاستی جیهان.

وتیشی، لەگەڵ هاتنی باڵوێزی نەمسا بڕیارە چەند یارییەکی لەگەڵ فێرخوازانی ئەکادیمیەکە بۆ سازبکەین، ئامانجیش لە کردنەوەی ئەو ئەکادیمیایە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی یاریی شەترەنج و پێگەیاندنی یاریزانانی ئاستبەرزە.

ئەکادیمیای فیشەر بۆ یاریی شەترەنج ساڵی 2021 لە شاری سلێمانی دامەرزاوە و ئێستا 27 فێرخواز لەخۆدەگرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی