زێدەڕۆییان کردبوو

لە سلێمانى کارەباى چەند شوێنێک بڕدرا

وریا فەتاح

بەهۆى زێدەڕۆیکردنە سەر کارەبا و چەتاڵکردنی کارەباکەیان بەشێوەیەکى نایاسایى، کارەباى چەند شوێنێک لە سلێمانى بڕدرا.

ئەمڕۆ سێشەممە،4.8.2026، لیژنەى دەستوەردان لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى/ رۆژهەڵات، لە شەقامەکانى گۆران، کاوە و بازاڕى دۆلارەکە، ژمارەیەک کاری زێدەڕەوی و چەتاڵ کردنی کارەبا دۆزییەوە و کارەباکانیان بڕدراو پسولەی سەرپێچیان بۆ کرا.

کارەباى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە کە جگە لە بڕینى کارەباى ئەو شوێنانە، چەند شوێنکارێکیش ئاگادارکرانەوەی کە پێوەرەکانیان کێشەی هەبوو رێنمایی کران تا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات بکەن .