دوێنێ شەو چی روویدا؟
کۆچی دوایی مەهدی زانا و مەرجەکانی بۆری نەوت لە عێراق
پەری ساڵح
کۆچی دوایی مەهدی زانا و مەرجەکانی بۆری نەوت لە عێراق؛ دواین پێشهاتە هەرێمی و جیهان بە کورت و پوختی بزانە:
📌مەهدی زانا، سەرۆکی پێشووتری گەورەشارەوانیی ئامەد و هاوسەری سیاسەتوانی کورد، لەیلا زانا ئەمڕۆ لە تەمەنی 86 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
📌ئـ*ـەبـ*ـو ئـ*ـالاء وەلـ*ـائی، ئەمینداری کەتیبەکانی سـ*ـەیدولـ*شــ*ـوهەدا، هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەسەر پرسی حەسرکردن و رێکخستنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان ئاشکرا کرد و سەرجەم پرۆسەکەشى بە چەند مەرجێک بەستووەتەوە کە سەرەکیترینیان، کۆنترۆڵکردنى تەواوى سنوورەکانى هەرێمى کوردستان و دەروازە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستانە لەلایەن سوپاى عێراقەوە، ئەوە جگە لە دەرکردنى هێزەکانى پـ*ـەکـ*ـەکە و هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
📌سەرۆک وەزیرانی عێراق: جەخت لەسەر پێویستیی کارکردن بۆ بنبڕکردنی یەکجارەکیی گەندەڵی و بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانی پارێزگاکان هاوشێوەی پرۆژەکانی وەزارەتەکان دەکاتەوە.
📌نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق: عەلی زەیدی لەگەڵ وەزیری نەوت و ئەو کۆمپانیایانە دانیشت کە بڕیارە بۆرییە نەوتییە ستراتیژییەکانی (بەسرە – حەدیسە – پێشخابوور) و (حەدیسە – بانیاس) دروست بکەن.
📌نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق: زەیدی خۆی وردەکاریی رێڕەوی بۆرییەکان و ئەو بڕە نەوتەی هەڵسەنگاندووە کە پێشبینی دەکرێت بەو دوو هێڵەدا هەناردە بکرێت، راستەوخۆش وەزارەتی نەوتی راسپاردووە کە هەموو ئاسانکارییەک و کەشێکی گونجاو بۆ کۆمپانیاکان بڕەخسێنن، تا بێ دواکەوتن و بە باشترین کوالیتی پڕۆژەکە تەواو بکەن.
📌ئەنوەر قەرقاش: ئیمارات بازرگانیکردن بە پرسی فەلەستین یان قۆستنەوەی لایەنە سۆزدارییەکەی بۆ بەگەڕخستنی پەڕگیری و توندوتیژی رەتدەکاتەوە، وەک نیشتمانێکی میواندوست دەمێنێتەوە بۆ لەخۆگرتنی فەلەستینییەکان و دابینکردنی دەرفەتی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆیان.
📌دەسەڵاتدارانی نیپاڵ: ژمارەی گیان لەدەستدانی لافاوەکە بۆ 734 کەس بەرزبووەتەوە
📌رۆیتەرز: سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا رایگەیاند: کە رێککەوتنامەی وزە لەگەڵ واشنتن بۆ ماوەی 25 ساڵ دەبێت.
📌میدیای رووسیا: 10 درۆنی ئۆکرانیامان تێکشکاند کە بەرەو مۆسکۆ دەهاتن.
📌ئەکسیۆس: ئۆکراینییەکان گومانیان لە نیەت پاکی پوتین هەیە و دەڵێن: زانیاریی هەواڵگرییان هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات پوتین پلانی بۆ پەرەپێدانێکی گەورەی جەنگەکە داناوە.
📌ئەکسیۆس لە زاری ترەمپەوە: سەردانەکەی راتکلیف کارێکی ئاسایی بووە و ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی رووسیا نەبووە لە هێرشکردنە سەر خاکی هاوپەیمانی ناتۆ.
📌ئەکسیۆس: بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) لە سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ پێشنیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لووتکەیەکی لە نێوان ترەمپ، پوتین و زێلێنسکیدا خستووەتەڕوو.
📌باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت: پێویستە حزب*وڵڵا چەکەکانی داماڵێت و لە بەرژەوەندی گەلی لوبنان هەنگاو بنێت.
📌باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت: حزب*وڵڵا نایەوێت قسە لەگەڵ دەوڵەتی لبنان، ئێمە و ئیسرائیل بكات، چونکە بە سادەیی فەرمانەکانی لە ئێرانەوە وەردەگرێت.