گردبوونەوەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە

ئەندازیارانی نەوت لە بەسڕە هاتنەسەر جادە و دەنگیان هەڵبڕی

شۆڕش قادری

دەرچووانی بەشەکانی ئەندازیاری و نەوت لە بەسڕە هاتنەسەر جادە و دەنگیان هەڵبڕی، هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەوە و گردبوونەوەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.

بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی بۆ بەشی عەرەبی 964 نێردراون، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30.8.2026 بە دەیان دەرچووی بەشەکانی ئەندازیاری، نەوت چوونەتە بەردەم کۆمپانیای نەوتی بەسڕە و داوای دامەزراندنیان کردووە، لە چوارچێوەی کۆمپانیا نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت.

دوای چەند خولەکێک هێزە ئەمنییەکان هەوڵیانداوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و بەوهۆیەشەوە گرژی و پێکدادان روویداوە.