ئێران کردویەتی بە پشوو

ئەمڕۆ دەروازەی سەیران بەن کراوە نییە

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دیوای ئێرانەوە دەروازەی سەیران بەن داخراوە و هەوڵبدە ئەگەر گەشتی وڵاتی ئێرانتان هەبوو، لە دەروازەکانی دیکەوە ئەنجامی بدەن بە نموونە باشماخ یان حاجی ئۆمەران.

لە ئاگادارییەکەدا کۆمەڵگای دەروازەی سەیران بەن ئاماژەی بەوەکردووە، گەشتیاران و بازرگان و شۆفێران ئاگادار دەکەن، ئەمڕۆ یەکشەممە 30.8.2026، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی بۆ تەنیا یەک رۆژ رادەگرێت.

ئەوە روون کراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران پشووی فەرمییە دەروازەکە کارەکانی رادەگرێ و ورۆژی دووشەممە 31.8.2026و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتی سەیران بەن یەکێکە لە مەرزە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم دەروازەیە رۆڵێکی گەورە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاریدا دەگێڕێت.

دەروازەکە دەکەوێتە سنووری ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن، کە سەر بە پارێزگای سلێمانییە، هەروەها لە دیوی ئێرانەوە، دەکەوێتە باشووری شاری بانە.