100 دۆلار بۆ 20 ملیۆن و 400 هەزار تمەن بەرزبووەوە - وێنە؛ ئەرشیف
بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا ئاوا دابەزیوە
تمەن هاڕەی کرد؛ 100 دۆلار بە 20 ملیۆن و 400 هەزار تمەنە
شۆڕش قادری
تمەن هاڕەی کرد و 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 20 ملیۆن و 400 هەزار تمەن بەرزبووەوە.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 30.8.2026 ، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 20 ملیۆن و 400 هەزار تمەن مامەڵە دەکرێت بە حەواڵە و بە نەختیش بە نزیکەی 19 ملیۆن و 300 هەزار تمەنە.
بەرامبەر دیناری عێراقیش، 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار دیاریکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی 964، لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش، ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بە زیاتر لە 20 ملیۆن و 500 هەزار تمەنەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتە بەهای تمەن بەم شێوەیە دابەزیوە.