بڕی بەنزینی 750 دیناری زیاد دەکرێت

لەبارەى بەنزینەوە؛وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند بڕیارێکی دەرکرد

وریا فەتاح

بە مەبەستی پێداچوونەوە بە نرخەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان چەند

یەکەم: وەزارەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ زیادکردنی پشکی حکومەتی هەرێم لە نەوتی خاو لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە. لە ئێستادا بەغدا رۆژانە تەنیا 50 هەزار بەرمیل دەنێرێت، کە دەکاتە 39.46%ی پشکی هەرێم. ئەمە لە کاتێکدایە کە رێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم 12.67%یە، کە یەکسانە بە رۆژانە 126,700 بەرمیل نەوت.

دووەم: بڕیار دراوە بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی (کە نرخی هەر لیترێکی 750 دینارە) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان زیاد بکرێت.

سێیەم: چاودێریی رۆژانەی بەنزینی بازرگانی لە جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر) دەکرێت، لە رووی کوالێتی و گونجانی نرخەکانیان لەگەڵ واقیعی رۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان.

چوارەم: کارەکانی لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان فراوانتر دەکرێن، بە مەبەستی پاراستنی کوالێتیی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین.

پێنجەم: پێشکەشکردنی هەموو جۆرە ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان بە مەبەستی هاوردەکردنی بەنزین و ماددە کیمیاییەکان، بەو مەرجەی پابەندی رێنمایی و مەرجەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بن.