حەوت ساڵ زیندانی دەکرێن

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق و بریکارێکی وەزارەتی نەوت سزادران

ئەحمەد مستەفا

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق و بریکارێکی وەزارەتی نەوت سزای حەوت ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا و بە ملیاران دینار سزادران.

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگا سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تەڵاڵ زوبعی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و مەعارج بەهادلی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردندا سەپاند.

دەستەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم سزایە بەهۆی دەستکەوتی نایاساییەوە بووە، بە جۆرێک تەڵاڵ زوبعی ناچارکراوە 70 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە، هەروەها بریکارەکەی وەزارەتی نەوتیش ناچارکراوە 53 ملیار دینار وەک غەرامە و گەڕاندنەوەی پارەی گشتی بداتەوە بە دەوڵەت.