ئەوەی لە بارەی یادگەی بارزانییەوە نەتزانیوە
964+
دێسکی کوردی
دوو هەفتە زیاترە یادگەی نیشتیمانیی بارزانی کراوەتەوە، تیمی 964 چوونە ئەوێ و دیمەنەکان و وردەکارییەکان لەم کارە ڤیدیۆییەدا دەخەنەڕوو.
یادگەی نیشتیمانیی بارزانی لە بارزان دروستکراوە، چەند ساڵيکە کاری تیا دەکريت، رۆژانی 11 و 12ی ئەم مانگە بە فەرمی کرایەوە، ئەو دوو رۆژە تەنیا میوانی تایبەت و داوەتکراوەکان بۆیان هەبوو بیبینن، بەڵام لەوە بەدوا بەڕووی خەڵکیشدا کرایەوە.
هێشتا لای هەندێ کەس روون نەبوو کە بە دیاریکراوی ئەو یادگەیە چی لەخۆگرتووە، بەڵام ئەوەی ئەم ڤیدیۆیە ببینێت هەمووی لەلا روون دەبێت.
یادگەی بارزانی بە وردەکارییەکی زۆرەوە دروستکراوە، لە نامیلکەی ناساندنیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوێ تەنیا یادگەیەک نابێت، بەڵکو “شوێنێک دەبێت بۆ خوێندن و راهێنان و سیمینار و لێکۆڵینەوە و کۆڕ و کۆبوونەوەی بیرمەندان و هونەرمەند و رۆشنبیران بێ جیاوازی”.