هی رووداوەکەی بنەسڵاوە

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

فەرهاد حەسەن

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەی دێنێ شەوی قەزای بنەسڵاوەیان دەستگیرکردووە.

پۆلیس دەڵێت، شەوی رابردوو کاتژمێر 11:00، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە، دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە هاوڵاتییەک بە ناوی عەبدوڵا رەسوڵ، تەمەن 55 ساڵ، کوژراوە کە پێشەی خانەنشینی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ئەو قەزایەیە.

هاوڵاتییەکە بەهۆی تەقەکردنەوە گیانی لەدەستدابوو.

ئامەژەی بەوەکردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، هێزەکانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە بە ناوی (م. س. س) دەستگیر بکەن.

لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار رێکخراوە و بەپێی (ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی) راگیراوە و رادەستی دادگا کراوە بۆ جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان.