دیمەنێک لە یاریی رابردووی نێوان بەڕازیل و ئیتالیا. فۆتۆ: AFP
ئه‌مڕۆ مۆندیالی لاوان یاریی به‌هێز به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت
ئەرسەلان عەبدوڵا
له یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی لاوان له تۆپی پێ، ئه‌مڕۆ چوار یاریی به‌ڕێوه‌ده‌چن، چاره‌نووسی چه‌ند تیپێكی دیكه یهكلادهبنهوه.
یارییه‌كانی مۆندیالی لاوان له ئه‌رجه‌نتین به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵه‌كانی سێیه‌م و چواره‌م یاریی گرنگ هه‌ن.
خشته‌ی یارییه‌كان:
به‌ڕازیل – نێجیریا 09:00
دۆمینیكان – ئیتالیا 09:00
ژاپۆن – ئیسڕائیل 12:00
كۆڵۆمبیا – سه‌نیگال 12:00.
له مۆندیالی لاوان، كه 24 هه‌ڵبژارده به‌شدارن، 16 تیپ ده‌گه‌نه قۆناغی دووه‌م، یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كان، له‌گه‌ڵ باشترین 4 تیپی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م له كۆمه‌ڵه‌كان.
له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا كۆڵۆمبیا 9خاڵی هه‌یه و سه‌ركه‌وتووه، ژاپۆن 3 خاڵ، سه‌نیگال و ئیسڕائیل هه‌ریه‌كه‌ی خاڵێك، ئه‌مه وای كردووه دوو تیپی دیكه له‌و گرووپه هیوای گه‌یشتنیان به قۆناغی داهاتوو هه‌بێت.
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌میشدا نێجیریا له پله‌ی یه‌كه‌مه به 6 خاڵ، به‌ڕازیل و ئیتالیا له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌من و هه‌ریه‌كه‌ی سێ خاڵیان هه‌یه، دۆمینیكانیش هیچ خاڵێكی نییه، بۆیه ئه‌مشه‌و ركابه‌رییه‌كه زۆر به‌هێزه، به تایبه‌تی له نێوان نێجیریا و به‌ڕازیل.
تا ئێستا له مۆندیالی لاوان هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌رجه‌نتین، ئۆزباكستان، ئه‌مریكا و ئیكوادۆر بۆ قۆناغی 16 سه‌ركه‌وتوون.