ناحیەی کەلەکچی- وێنە: 964+
"یه‌كه‌م ناحیه‌ین له هه‌رێمى كوردستان"
ناحیه‌ى کەلەکچی رێگای سەرجەم گوندەکانی قیرتاو کراوه
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى كه‌له‌كچى، ناحیه‌كه‌ى له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كه‌مینه كه رێگاى ته‌واوى گونده‌كانى قیڕتاوكراون، ده‌شڵێت، له قۆناغی دەبلدرێس و تێکەڵە بۆ رێگاكان قورتاریان بووه.
10 گوند له سنوورى ناحیه‌ى كه‌له‌كچی هه‌ن، ئه‌وانیش گوندەکانی زیناڤا كەڤن، زیناڤا نوێ، زیناڤا حاجۆ، تلجومل، دەروێشان، گەرمک مەزن، گەرمک بجیک، دارەتووخازر، گرک سوباش و ئاڤدەلی.
هەڤال محەمەد ئاکرەیی، بەرێوه‌بەری ناحیەی کەلەکچی بە 964ـی وت، دوو ساڵ پێش ئێستا بەرنامەیان داڕشتووه کە هەموو گوندەکان رێگاکانیان قیرتاو بکرێن و لە قۆناغی دەبلدرێس و تێکەلە قورتار بن، وتیشی “بە دوو قۆناغ توانیمان هەموو رێگاکان قیرتاوبکەین”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گوژمەی تەرخانکراو بۆ هەموو رێگاکان له دوو قۆناغه‌كه‌دا، سێ ملیار 800 ملیۆن دینار بوو و له‌لایه‌ن پارێزگای دهۆکه‌وه دابینكرا”.
درێژى ته‌واوى رێگاكان به رووبەری نزیكه‌ى 50 کیلۆمه‌تر بووه.
وتیشی، پارێزگارى دهۆك به‌وه سه‌رسام بووه كه ناحیه‌یه‌ك ته‌واوى رێگاى گونده‌كانى قیڕتاو كراون “وتى ئێوه ده‌بنه یه‌كه‌م ناحیه له هه‌رێمی كوردستان كه رێگاى ته‌واوى گونده‌كانتان قیڕتاو كراوه”.
ناحیەی کەلەکچی، سەر بە قەزای شێخانە و 21 کیلۆمه‌تر لە سەنتەری قەزاوه دوورە، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 48 هه‌زار کەسە و لە ساڵی 2014 بووەتە ناحیە .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن