فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی وێنە: کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی
هه‌فتانه دوو جار
گه‌شتی راسته‌وخۆی عێراق و چین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگه‌یاند، له 14ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته راسته‌وخۆكانی تێوان به‌غدا، به‌سڕه له‌گه‌ڵ په‌كین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت هه‌فتانه دوو گه‌شتی چوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هێڵی فڕۆكه‌وانیی عێراق، مسته‌فا تاڵیب له راگه‌یاندراوێكدا وتی، هه‌فتانه گه‌شتی چوون له رۆژانی شه‌ممه و سێشه‌ممه ده‌بێت، گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ش له یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممان ده‌بێت.
گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە نێوان عێراق و چین، بۆ یه‌كه‌مجار لە رێککەوتی 6.7.2024 ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام رووداوه‌كانی ناوچه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كه گه‌شته‌كان وه‌ستاون.