هاری كه‌ین
ئه‌مجاره‌ش بۆ ئێمباپێ نه‌بوو
كینگ هاری بووه براوه‌ی بالۆن دۆر
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خه‌ڵاتی بالۆن دۆری گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ پێشكه‌ش كرا و هاری كه‌ین، هێرشبه‌ری ئینگلیزی بووه براوه.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو براوه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی 2026 راگه‌یاندرا و تێیدا هاری كه‌ین هێرشبه‌ری ئینگلیزیی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، بووه براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه، كه به “كینگ هاری – شا هاری” ناوی دێت.
رێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌كه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو، ركابه‌ریی خه‌ڵاته‌كه له نێوان كه‌ین، ئێمباپێ و لامین یامال بوو، تا دواجار كه‌ین براوه بوو.
ئه‌وه‌ی چاودێران و هه‌وادارانی وه‌رزشی پێشبینییان كردبوو، خه‌ڵاته‌كه بۆ ئێمباپێ بێت، به‌ڵام واده‌رنه‌چوو.
له‌وه‌ته‌ی 2001 كه مایكڵ ئۆین خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه، یه‌كه‌مجاره بالۆن دۆر ببێته به‌شی یاریزانێكی ئینگلیزی.
هاری کەین لە دوو وەرزی رابردوودا 63 یاری ئەنجامداوە و 71 گۆڵی تۆمارکردووە و 14 ئەسیستیشی کردووە، لەگەڵ بایرن میونشن نازناوی بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێنا.
هەروەها لە مۆندیالی 2006 له‌گه‌ڵ ئینگلته‌را 7 یاری ئه‌نجام دا و 6 گۆڵی تۆمارکرد و یەک ئەسیستیشی کرد.
كه‌ین هه‌روه‌ها خه‌ڵاتێكی دیكه‌شی به‌ده‌ستهێنا، كه گۆڵكاری وه‌رزی رابردووی جیهان بوو به تۆماركردنی 73 گۆڵ و خه‌ڵاتی گێرد موله‌ری پێشكه‌ش كرا.
له ئاستی خانمانیسدا، ئەلێکسیا پوتێاسی ئیسپانی، یاریزانی بارسێلۆنا، بۆ سێیەم جار لە ژیانی وەرزشیدا خەڵاتی بالۆن دۆری برده‌وه، پێشتر لە ساڵانی 2021 و 2022 خەڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.