ده‌ڵێن "سیحری ره‌ش"ـی كردووه
دایكی كریستیانۆ میدیاكان ده‌داته دادگا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دایكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووڕه‌یه و سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و میدیایانه تۆمار ده‌كات، كه هه‌واڵی بێ بنه‌ما و ناڕاست له باره‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و به كوڕ و بوكه‌كه‌ی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
رۆژانی رابردوو له چه‌ند میدیایه‌كی پۆرتوگال وابڵاوكرایه‌وه، دایكی رۆناڵدۆ كه‌یفی به جۆرجینیای خۆشه‌ویستی رۆناڵدۆی كوڕی نایه‌ت و ده‌یه‌وێت لێكیان بكات، هه‌روه‌ها وابڵاوكرایه‌وه، ماریا دۆلۆرێس ئه‌ڤێرۆی دایكی رۆناڵدۆ، سیحری ره‌شی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی و جۆرجینا له یه‌كتر جیابكاته‌وه.
دایكی رۆناڵدۆ زۆر تووڕه بووه و له ئیسنتاگرامی خۆی بڵاویكرده‌وه، په‌یوه‌ندی به پارێزه‌ری خانه‌وانه‌ده‌كه‌ی كردووه و سكاڵا له‌سه‌ر هه‌موو میدیایانه تۆمار ده‌كات، كه هه‌واڵی درۆ و بوختان له باره‌ی خۆی و كوڕه‌كه‌ی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و لێیان خۆش نابێت.