سنوورى سۆران

رزگارکردنى دوو توتکە سەگ لەناو حەوزێکى قیردا


وریا فەتاح

کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سۆران، چەند وێنەیەکى ساتى رزگارکردنى دوو توتکە سەگى بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت لەناو حەوزێکى قیردا گیریان خواردووە.

رووداوەکە لە ناوچەى دێلیزیان بووە لە سنوورى سۆران، کاروان میراودەلى بە دەستى خۆى توتکە سەگەکانى دەرهێناوە و فریاگوزارى سەرەتاییان بۆ دەکات ئەوەش لە رێگەى جیاکردنەوەى قیرەکە لە توکى توتکەکان و شۆردنیان.
لەبارەى رزگارکردنیانەوە، کاروان میراودەلى نوسیویەتى،”ئەمە لای من بە ئەندازەی رزگارکردن لە بازنەی مرۆڤایەتی بۆ ئەم بەستە زمانانە گرنگترە”.