مۆنۆمێنتی هەڵەبجە - وێنە: 964
لە هەڵەبجە
شاندەکەی کەربەلا نیازی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکیان خستەڕوو
ئەحمەد مستەفا
لەسەر بودجەی حكومەتی خۆجێی كەربەلا، نیازێک هەیە نەخۆشخانەیەك بەناوی روقییە لە هەڵەبجە دروستبكرێت، ئەوەش وەك دەربڕینی وەفا و رێز لەپای ئەو هەوڵانەی كە بۆ دۆزینەوەی تەرمی روقیە رافد ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23.6.2026، شاندێكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كەربەلا سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد و لەگەڵ کەسی یەکەم شارەکە و بەرپرسە خۆجێیەکان کۆبوونەوە و چوونە مۆنۆمێنت و سەرچاوەی زەڵم.
حسێن شەمەری، سەرۆكی شاندی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كەربەلا بە نوێنەری کەناڵەکانی میدیای وت، سەردانەكەیان بۆ پارێزگا بەمەبەستی گەیاندنی رێز و دەستخۆشییە بۆ ئەو ئەرك و ماندوو بوونەی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامیاندا لە دۆزینەوەی تەرمی روقیە رافدی تەمەن 11 ساڵ لە ماوەكانی هەفتەی رابردوودا.
وەک وتیان، دەیانەوێت لەسەر بودجەی حكومەتی خۆجێی كەربەلا و هەروەها رێكخراوە خێرخوازییەكانی پارێزگاكە، نەخۆشخانەیەك بەناوی روقیە لە هەڵەبجە دروست بكەن.
ئەوەش وەك وەفایەكی بچووك بۆ خەڵكی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكەی لەو هەڵوێستەی كە نواندیان لە دۆزینەوە و بەڕێكردنی تەرمی ڕوقییە بۆ زێدی خۆی لە پارێزگای كەربەلا.
روقیە کچێکی تەمەن 11 ساڵان بوو لە ئاوی زەڵم دوای نۆ رۆژ لە دۆزینەوە تەرمەکەی بەیانی رۆژی 18.6.2026، لە هەڵەبجەوە بەرەو زێدی خۆیان بە رێورەسمێکی تایبەت بەرێکرا ئەوە جگە لەوەی لە ماوەی گەڕانیدا خەڵکێکی زۆر خۆبەخشانە هاوکاریان پێشکەش کرد.