لە کەلار

لە کاتی هەڵواسینی تابلۆی دوکانەکەی کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

شۆڕش قادری

کاسبکارێک لەکاتی هەڵواسینی تابلۆی دوکانەکەی لە ناوچەی پیشەسازی کەلار کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23.6.2026 لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار، پیشەورێک لەکاتی هەڵواسینی تابلۆی دوکانەکەی، کارەبا گرتوویەتی و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەو کەسە دانیشتووی قەزای کەلارە و بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە، پۆلیس لەسەر چۆنێتی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.