لە پارێزگای سلێمانی

ژنێک لەناو چەمی کونەماسی خنکا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

نوێکرایەوە؛ 5:40

وریا سەعید بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بۆ 964: تەرمی ئەو ژنەی لە چەمی کونەماسی خنکا، دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

هەواڵی سەرەتا:

ژنێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەمی کونە ماسی لەکاتی رزگاکردنی کەسێکی دیکە خنکا.

رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23.6.2026 روویداوە و وریا سەعید بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە 964ـی وت، “ئەو ژنەی خنکاوە، تەمەنی 20 ساڵە و لە کاتی رزگارکردنی ژنێکی هاوڕێی خۆی خنکاوە”.

ئاشکراشیکرد، ئەو ژنە سەڵتە و لە کارگەیەکی قیر لەو ناوچەیە کاریکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری