یانەی دهۆک سکاڵای دژی یاریزانێکی یانەی کەرخ تۆمار کرد
+964
عەمار عەزیز – دهۆک
یانەی دهۆک سکاڵای لە دژی یاریزانێكی یانەی کەرخ تۆمار کرد، كه دوور له گیانی وه‌رزشی به‌رامبه‌ر یاریزانێكی یانه‌كه‌یان هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه.
تۆمارکردنی سکاڵای یانەی دهۆک لەبەر ئەوەیە، لە یاریی نێوان دهۆک و کەرخ له خولی نایابی عێراق، یاریزانێکی یانەی کەرخ لە خولەکانی کۆتایی بۆکسێکی لە یاریزانێکی دهۆک داوه، ناوبژیوانیش هیچ هەڵوێستێکی نەبووه.
شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، “لە یاریی ئێمه و كه‌رخ، كه له گه‌ڕی رابردوو له به‌غدا كرا، یاریزانی یانەی کەرخ عەلی محەمەد شوبێر لە خولەکی کۆتاییدا بۆکسێکی لە یاریزانی ئێمه ئەحمەد موحسین دا، ناوبژیوانی یاری هیچ هەڵویستیکی نەبوو، بۆیه بە فەرمی سکاڵامان لەسەر یاریزانەكه تۆمار کرد”.
وتیشی، “یانەی دهۆک سکاڵای لە لیژنەی رێككاری سه‌ر به فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تۆمار کردووە، جگە لەمە یانەی کەرخ لای خۆیان سزای یاریزانه‌كه‌یان داوه و موچەبڕیان كردووه، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی بڕیاری لیژنه‌كه ده‌كه‌ین”.
دهۆك و كه‌رخ له گه‌ڕی 28ی خولی عێراق، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له به‌غدا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا