ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە


دێسکی کوردی

کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.

لێرەوە دەتوانن ئەنجامەکان ببینن.

رۆژی 29.4.2023 تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و نیشتیمانی قوتابیانی قۆناغی 9ی بنەڕەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.‎

نوورەدین عوسمان بەڕێوەبەری گشتی تاقیکردنەوەکانی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، بۆ ئەمساڵی بنەڕەتی 124 هەزار قوتابی لە دوو هەزار و 360 هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە.