"ئۆپێک لە عێراق دروستبووە نابێت بینێژین"
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق دەڵێت وڵاتەکەی لە ئۆپێک بكشێته‌وه شكستده‌هێنن
فەرهاد حەسەن
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق هۆشداریدا له كاردانه‌وه‌كانی جێهێشتنی رێكخراوی ئۆپێك له‌لایه‌ن عێراق و داوای زیادكردنی پشكی وڵاته‌كه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت کرد له رێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌په‌یامێكدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەته‌وه دەڵێت “ئه‌گه‌ر ئۆپێك به‌جێبهێڵین شكستده‌هێنین، بڕی زیاتر له نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنین و وڵاتانی دیكه‌ش شوێنمان ده‌كه‌ون، نرخ و سه‌رچاوه‌كانی نه‌وتیش كه‌مده‌بنه‌وه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئۆپیك له عێراقه‌وه دروستبووه بۆ رێكخستنی بازاڕه‌كان و كێبڕكێ و پاراستنی مافی به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كارهێنه‌ران، “بۆیه با به به‌هێزكردنی رێكخراوه‌كه مافه‌كانمان مسۆگه‌ر بكه‌ین، نه‌ك به ناشتنی”.
هۆشدارییه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی له كاتێكدایه كه مشتومڕێكی به‌رفراوان و لێدوانی ناكۆكی له بازنه‌كانی نه‌وت و سیاسی عێراقدا دروستبوو، ئه‌مه‌ش دوای ئاماژه‌یه‌كی فه‌رمی و نافه‌رمی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دووباره پێداچونه‌وه به ئه‌ندامێتی عێراق له ئۆپێك.
پێشتر، سه‌لیم ریكابی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و چەند سه‌رچاوهیەکی حكومی، ئاماژه‌یان به ئه‌گه‌ری پێداچوونه‌وه به بژارده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی رێكخراوی ئۆپێك یاخود هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌یان كرد، ئه‌گه‌ر ده‌ستكاریكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ته‌رخانكراو بۆ عێراق نه‌كرا بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تواناكانی هه‌نارده‌كردن و پێداویستییه داراییه به‌په‌له‌ییه‌كانیدا بگونجێت.