لە ناحیەی ئیسێوە "کەمێک لەمەوبەر کۆنتڕۆڵ کرا"

ئاگر لە دەڕاسەیەک کەوتەوە و بەرهەمی جوتیارێکی سووتاند

فەرهاد حەسەن

محەمەد گربداغی چالاکوانی پشدەر ڤیدیۆی ئاگرگرتنی دەڕاسەیەکی لە ناحیەی ئیسێوە بلاوکردووەتەوە دەڵێت، تاوەکو ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی نەگەیشتوونەتە شوێنەکە.

گربداغی بە 964 ی وت، ئاگرەکە لە چاکت (بۆن خۆشە)ی نزیک ناحیەکە لە دەڕاسەکە کەوتووەتەوە و بەرهەمی گەنمی خاوەنەکەشی سووتاندووە.

لایخۆشییەوە مزەفەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی ئیسێوە بە 964ی وت، کەمێک لەمەوبەر لەلایەن هاوڵاتیان و تیمەکانی بەرگری شارستانی پشدەر ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.

وتیشی “ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ئەو دەڕاسەیەی کە سەرەتا ئاگرەکەی لێ دەستپێکردبوو، لەگەڵ گەنم و پەرێزی ئەو شوێنەش سووتاوە کە ئاگرەکەی لێ کەوتبووەوە”.