لەنێوان ئەمریکا و ئێران
سەرۆک وەزیرانی پاکستان پێشبینی دەکات لە 24 کاتژمێری داهاتوو رێکەوتن واژۆ بكرێت
فەرهاد حەسەن
سەرۆ وەزیرانی پاکسان پێشبینی دەکات لکە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا رێکەوتنی نێوان تاران و واشنتن واژۆ بکرێت و دەڵێت “ئەمریکا و ئێران لەسەر چوارچێوەیەک بۆ رێکەوتنی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێککەوتون”.
شههباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئهمڕۆ شەممە له پهیامێكدا لە تۆڕی X باسی لهوهكردوه، ئێستا پاکستان خۆی ئامادە دەکات بۆ واژۆکردنی رێککەوتنەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی، کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتودا و دواتر گفتوگۆ لەسەر ئاستی تەکنیکی لە ماوەی هەفتەکەدا ئەنجام بدرێت.
متمانەی خۆیشی دەربڕی کە “رێکەوتنی مێژوویی” نێوان واشنتن و تاران “ئاشتییەکی بەردەوام” دادەمەزرێنێت.
ئەمریکا و ئێران رۆژی هەینی ئاشكرایان كرد کە نزیکبونەتهوە لە رێکەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکەیان، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش وتبووی، هەردوولا لەسەر دەقێک رێکەوتون و پێشبینی دەکرێت واشنتن لە چەند رۆژی داهاتوو رێکەوتنێکی سەرەتایی واژۆ بکات.
لایخۆشییەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند بوو، هێشتا دەکرێت هەموارکردنەوە بۆ دەقەکە بکرێت، بەڵام رێکەوتنی سەرەتایی بە ڕوونی نیشان دەدات کە وڵاتەکەی بەهێزتر لەو ململانێیە دەرچوە.
لە واشنتن، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دوێنێ هەینی مەزەندەی کرد کە ئەگەری لە 80% بۆ 85% هەیە، بەڵام 100% نییە، بۆ واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە رۆژانی داهاتوودا.