لەوێ بەخاک دەسپێردرێت
یەکەم حاجی کورد لە مەدینە گیانی لەدەستدا
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم گیانلەدەستدانی یەکەم حاجی کورد لە شاری مەدینەی وڵاتی سعودیە راگەیاند و دەشڵێت، تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە هەرێم و لەوێ باخاک دەسپێردرێت.
حاجییەکە ناوی ئەحمەد محەمەد سەعید نوری بریفکانی، لەدایکبووی ساڵی 1945 و دانیشتووی سنووری پارێزگای دهۆکە.
وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1.6.2026، دوای نوێژی بەیانی ئەم حاجییە لە شاری مەدینەی سعوودیە دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پەیوەندیکردن بە کەسوکارەکەی بڕیارە هەر لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت.