هۆكاره‌كه‌ى نادیاره‌

ئاگره‌كه‌ى حاجى ئۆمه‌ران كۆنتڕۆڵ كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گوندى ئازادى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران، سنوورى ئیداره‌ى سۆران ئاگر له‌ ماڵێك كه‌وته‌وه‌ و به‌رگریی شارستانیش ده‌ڵێت، هیچ زیانێكی گیانى نه‌بووه‌.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، كه‌مێك پێش ئێستا رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گوندی ئازادی لە ناحیەی حاجى ئۆمه‌ران کەوتەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی  بەرگریی شارستانیی کۆمەڵگا و ناحیەی حاجی ئۆمەران دەرچوون بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

هه‌ر به‌ پێی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌، تیمه‌كه‌ى ئاگركوژێنه‌وه‌ راپۆرتیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌ و به‌ پێی ئه‌و راپۆرته‌ش ده‌ركه‌وتووه، هۆکاری ئاگركه‌وتنه‌وەکە نادیار بووه‌. ده‌شڵێن “جیا لە زیانی ماددی، هیچ زیانی گیانی نەبوو”.