داوایەکی حەلبوسی لە قالیباف

“عێراق تایبەتمەندیی هەبێت لە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هورمزەوە”

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبوسی، لە دیدارەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، محەمەد باقر قالیباف، داوایکردووە، کە عێراق تایبەتمەندیی هەبێت لە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هورمزەوە.

هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی گەرووی هورمزەوە لە ئێستادا “ئابی 2026” گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا. ئەم بڕە گەشەکردنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە و داخستنی گەرووەکە لە سەرەتای ئەمساڵدا، هەناردەکردنەکە بۆ نزمترین ئاست دابەزیبوو.

پێش قەیرانەکە، عێراق مانگانە نزیکەی 105ملیۆن بەرمیل “واتە زیاتر لە 3.3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکد” نەوتی خاوی لە بەندەرەکانی باشوورەوە بە گەرووی هورمزدا ڕەوانە دەکرد، کە دەکاتە نزیکەی %94ی کۆی هەناردەی وڵاتەکە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت، هەڵبەت حەڵبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران، و پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەت لە ئاستی پەرلەماندا کردەوە.

ئەوەشی وتووە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەریی پێ گەیشتووە بەهۆی ئەو بارودۆخ و پێشھاتانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت، و داوای کرد چاودێریی سروشتی ئەو پەیوەندییانە بکرێت کە عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکەوە دەبەستنەوە.