لە گوندێکی سلێمانی
دارێکی سروشتی تەمەن 200 ساڵەی سووتاند و دەستگیر کرا
964+
فەرهاد حەسەن
لە گوندێکی سنووری پاریزگای سلێمانی هاوڵاتییەک دەستگیر کرا بەهۆی ئەوەی دارێکی سروشتی سووتاندبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە سنوری گوندی (ئالیاوا)ی نزیك شاری سلێمانی هاوڵاتیەك هەستا بوو بە سووتاندنی دار بەڕوویەك کە تەمەنی زیاتر لە 200 ساڵ دەبێت.
دەشڵێت، لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و لە ئەنجامدا کەسی تۆمەتبار دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە .