وەبەرهێنەرێک ئەو کارەی کردووە
عەریزەنووەکانی دادنووسی کەرکوک مەترسی داخستنیان لەسەرە “مۆڵەتی هەفتەیەکیان پێدراوە”
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە کەرکوک، وەبەرهێنەرێک چووەتە لای عەریزەنوسەکانی بەردەم فەرمانگەی دادنوسی و پێیوتوون ماوەی هەفتەیەکتان لەبەردەمە یان ئەوەتا چۆڵی بکەن یاخود لەژێر فەرمانەکانی ئەودا کاردەکەن، عەریزەنووسەکانیش بەمە ناڕازین و دەڵێت غەدرێکی گەورەمان لێدەکرێت”.
ژمارەی عەریزەنووسەکان نزیکەی 40 کەسن و ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەناو کەرەڤانەی تایبەتەوە کاردەکەن و پێشتریش بە فەرمی لە شارەوانی وەریان گرتووە.
ئازاد کەمال عەریزەنوسێکە بە 964ـی وت، گرێبەست و مۆڵەتی فەرمیان هەیە، بژێوی زیاتر لە 80 سەر خێزانی لەسەرەم بەڵام ئێستا وەبەرهێنەرێک هاتوە دەڵێت دەبێت رۆژی یەکشەممە چۆڵی بکەن.
وتیشی “هەریەکەمان بڕی نزیکەی 10 ملیۆن دینارمان وەکو پارەی شوێنەکە و باج داوە”.
سەرحەد شوانیش عەریزەنووسە دەڵێت، لەرێگەی گرێبەستەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەو شوێنانەمان گرتووە، ئێستا شەش مانگ بەسەر ئەو گرێبەستە تێپەڕیوە، بەڵام دراوەتە وەبەرهێنەرێک کە کاری ئەو نیە”.
عەریزەنووسەکان داواکاری ژایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بێنە سەر خەت و ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن